چەند منداڵێک لەژێر خانووە رووخاوەکانی مووسڵ دەردەهێندرێن
چەند منداڵێک لەژێر خانووە رووخاوەکانی شاری مووسڵ دەردەهێندرێن.
هێزە عێراقییەکان منداڵەکانیان لەژێر دار و بەردی خانووە رووخاوەکانی مووسڵ دەرهێناوە، دوای ئەوەی خێزانەکەیان بەهۆی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئاوارە ببوون یاخود کوژراون.
بەپێی هەواڵێکی (دەیلی مەیل)، لەو کاتەی یەکێک لەو منداڵە دۆزراوەتەوە، هەوڵی خواردنی پارچە گۆشتێکی خاوی داوە، بەهۆی ئەوەی زۆر برسی بووە و چەند رۆژێک هیچ خواردنێکی نەخواردووە.
ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ لە 17.10.2016 دەستی پێ کرد و دوای نۆ مانگ، تەنیا ناوەندی شاری مووسڵ رزگار کراوەیەوە و شارۆچکەی تەلەعفەر و چەند ناوچەیەکی دیکەی سنوورەکە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا ماونەتەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
bas news-
