له به‌غدا به‌رپرسێكى یانه‌ى (قوه جه‌ویه) و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان كوشت و هه‌ڵاتن
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له پارێزگاى به‌غدا، ڕای گه‌یاند :" ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى (قوه جه‌ویه) به‌ناوى عه‌قید (به‌شیر فازل حهمهدانى) ، خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى و هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌یان كوشتووه و هه‌ڵاتوون".
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌رى (سۆمه‌رییه نیوز)ى ڕاگه‌یاند، دواى ڕووداوه‌كه هێزێكى ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان گرتووه و ته‌رمه‌كانیان بۆ پزیشكى دادوه‌رى گواسته‌وه، هاوكات لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستى پێكردووه.
تائێستاش كرده‌وه تیرۆریستی و تاوانكارییه‌كان له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێن، كه جگه له ته‌قینه‌وه و كوشتن، هاوكات له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، تاوانى ڕفاندنى هاووڵاتیان و كوشتن‌یان ناوه ناوه ئه‌نجام ده‌درێـت.
bas news-
