تاوانى كوشتنى ئافره‌تێكى 19 ساڵ كه له‌سه‌ر ده‌ستى باوك و مامێكى كوژراوه ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى كردووه، كه ئاشكراكردنى تاوانه‌كه له ڕێگه‌ى سكاڵایه‌كه‌وه بووه و دراوه به بنكه‌ى پۆلیسی فه‌جر له باكوورى پارێزگاكه.
ڕوونیكرده‌وه، دواى خستنه‌ڕووى بابه‌ته‌كه بۆ به‌رده‌م دادگا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له سكاڵاكاران كرا، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كاتێك مێردمنداڵ بوون تاوانى كوشتنى كچه‌كه‌یان بینیوه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نى 19 ساڵ بووه و به زۆر به پیاوێكى به‌ته‌مه‌ن دراوه و دواى مانگێك له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵ و ڕ‌ازى نه‌بووه بگه‌ڕێته‌وه ماڵى هاوسه‌ره به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ى.
ڕوونیان كرده‌وه، كه باوكى و مامى به چه‌قۆ له كچه‌كه‌یان داوه تا گیانى له‌ده‌ست داوه، دواتر له ناوچه‌یه‌كی كشتو‌كاڵى نزیك گوندێك له شاره‌دێی فه‌جر (119 كم باكوورى شارى ناسڕییه) ته‌رمه‌كه‌یان شاردووه‌ته‌وه. سكاڵاكاران باسیان له‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌وكات نه‌یانتوانى هه‌واڵى تاوانه‌كه بده‌ن چونكه مێردمنداڵبوون.
به‌و هۆیه‌وه دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه فه‌رمانى دا، به تۆمه‌تى كوشتن به پێی مادى 406ى یاسای سزادانى عێراقی، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ڕابگیرێن.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌ش كرد، كه لیژنه‌یه‌كی ئه‌منى چوونه‌ته شوێنى شاردنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه و له‌وێ توانییان ئێسك و پرووسكى كچه‌كه و جله‌كانى بدۆزنه‌وه، پاشان به مه‌به‌ستى زانینی هۆكارى ڕاسته‌قینه‌ى مردنه‌كه، ڕووفاته‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى كرد.
باسنيوز
