میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى مامۆستایه‌كی ئاینییان ڕفاند
سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوخۆیی له شارى فه‌لووجه، ڕای گه‌یاند :" هێزێك له كه‌تائیبی ئیمام عه‌لى، كه شبل زه‌یدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و گرووپه ده‌كات، له ناو شارى فه‌لووجه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵى شێخ عه‌لى به‌سڕى، وتارخوێن و پێشنوێژى مزگه‌وتى حه‌سه‌ن به‌سڕى و به‌ره‌و شوێنێكى نادیاریان ڕفاند".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌رى "ئیره‌م نیوز" ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه گرووپه میلیشیاكه له‌كاتێكدا چوونه‌ته ناو شاره‌كه و ئه‌و مامۆستا ئاینییانهیان ڕفاندووه، كه ئه‌منییه‌تى فه‌لووجه له‌دواى ڕزگاركردنى له داعش، دراوه به پۆلیس و ده‌بێت به فه‌رمانى دادوه‌ر خه‌ڵك ده‌ستگیر بكرێت.
شێخ به‌سڕى له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى شارى به‌سڕه‌یه، له‌كاتى مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كانى دانیشتووانى ناوچه سونهمهزههبهكان له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى نوورى مالیكی، یه‌كێك بوو له سه‌رپه‌رشتیارانى خۆپیشاندانه‌كان.
bas NEWS-
