هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هۆشداریی لە دروستبوونی داعشێکی نوێ دەدات

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هۆشداریی لە دروستبوونی داعشێکی نوێ دەدات


هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هۆشداریی لە دروستبوونی داعشێکی ونـی لە مووسڵ، دەدات.



جەنەڕال ستیڤن تاوسەند، فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆییدا لە بەغدا، داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە ”هەڵسوکەوت لەگەڵ پێکهاتەی سوننە“ بگۆڕێت.



جەنەڕال ستیڤن تاوسەند پێیوایە راگەیاندنی کۆتایی هاتنی داعش لە مووسڵ لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە مانای کۆتایی شەڕی دژی ئەو رێکخراوە نییە.



فەرماندەی هاوپەیمانیی نـێودەوڵەتی هۆشداریی داوەتە حکوومەتی عێراق لە دروستبوونی داعشێکی نوێ و رایگەیاندووە، ”پێویستە“ حکوومەتی عێراق لەگەڵ سوننەکان ئاشت بکاتەوە.



دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکان دەستیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت و سوپای عێراق، کە لەلایەن شیعەکانەوە سەرکردایەتی دەکرێت، سوننەمەزهەبەکانی مووسڵی ئەشکەنجە دەدا و سووکایەتیی پێ دەکرد.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکیدا، چەند سەد چەکدارێکی داعش لە سووریاوە چوونە ناو پارێزگای نەینەوا لە عێراق و بەهۆی زەبروزەنگی حکوومەت و سوپای عێراق، بەشێک سوننەکانی مووسڵ پشتگیریی داعشیان کرد.
bas news-
Top