باشوورى عێراق.. له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیكردنى عه‌شیره‌ت كه‌سێك كوژرا
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه، كه دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو له ناوچه‌ى شۆفه له باكوورى شارى ناسڕییه‌وه، كه‌سێك له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیكردنى ناوخۆیی عه‌شیره‌ته‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ خزمێكى خۆى كه دراوسێ ماڵن، ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ده‌مه‌قاڵه‌كه دواتر ده‌بێته شه‌ڕه چه‌قۆ و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ك.
دواتر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادوه‌رى گواستووه‌ته‌وه و ده‌ستكراوه به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن.
bas news-
