عەبادی راگەیاندنی سەركەوتنی یەكجاری لە مووسڵ دواخست

عەبادی راگەیاندنی سەركەوتنی یەكجاری لە مووسڵ دواخست
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، دوێنێ گەیشتە مووسڵ و بڕیاربوو سەركەوتنی یەكجاری لە مووسڵ رابگەیەنێت، بەڵام دوایخست.

دوێنێ پۆلیسی فیدراڵی عێراق كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی مووسڵی لە دەستی داعش راگەیاند.

دوایی گەیشتنی بۆ مووسڵ لە وتارێكدا عەبادی، ئاماژەی بە لەخۆبوردوویی و ئازایەتی ھێزەكانی عێراق كرد و رایگەیاند، جیھان ھەرگیز لە بڕوای ئەوەدا نەبوو، كە ھێزەكانمان بتوانن بە ماوەیەكی كەم بەسەر داعشدا سەربكەون.

عەبادی جەختیشی لەسەر دووبارە بنیاتنانەوەی مووسڵ كرد، بەڵام راگەیاندنی سەركەوتنی كۆتایی بۆ دوای كۆتاییھاتنی شەڕەكان دواخست.

ھەر لە سەردانەكەیدا بۆ مووسڵ، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ پارێزگار و فەرماندە سەربازییەكان كۆبووەوە.



K24
Top