سوپای عێراق: وادەی كۆتاییهاتنی شەڕی مووسڵ دیار نیە
فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق بۆ رزگاركردنەوەی شاری مووسڵ لە دەست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، دیاریكردنی وادەی كۆتاییهاتنی شەڕەكە و سەركەوتن بەسەر داعشدا رەت دەكاتەوە.
فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا ئەو زانیارییانەی رەت كردووەتەوە كە میدیاكان لەبارەی كاتی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعشدا لە مووسڵ باسیان لێوە كردووە.
هەروەها دووپاتی دەكەنەوە هێزەكانی پرۆسە هاوبەشەكان بەردەوامن لە شەڕی داعش و رزگاركردنەوەی ناوچەكانی رۆژئاوای مووسڵ، بە تایبەتی گەڕەكی مووسڵی كۆن.
بەیانناكەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی عێراق ڕزگاركردنەوەی تەواوەتی مووسڵ رادەگەیەنێ.
هێزە عێراقییەكان لە رزگاركردنەوەی تەواوی مووسڵ نزیك بوونەتەوە، ئەمەش دوای هەشت مانگ شەڕی بەردەوامی پرۆسەی رزگاركردنەوەكە.
bas news-
