مالیكی پیرۆزبایی لە سوپای قودس ده‌كات
نووری مالیكی جێگری سەركۆماری عێراق، په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی مووسڵ، ئاراسته‌ی سوپای قودسی ئێران و عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.
مالیكی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه حه‌شدی شه‌عبی و سوپای قودسی ئێران و قاسم سوله‌یمانی توانیان به هاوكاریی سوپای عێراق، شاری مووسڵ له ده‌ستی داعش رزگار بكه‌ن.
مالیكی ئەوەشی راگه‌یاندووە كه سوپای قودسی ئێران، به تایبه‌تی قاسم سوله‌یمانی له هاوكاریكردنی عێراق نه‌وه‌ستان تا گەیشتنە ئه‌وه‌ی توندڕه‌وان وه‌ده‌رنێن و پرۆسه‌ی سیاسیی نیشتیمانیش بگه‌ڕێننه‌وه.
bas news-
