سوپای ئێران دەیەوێ بە بیانووی داعش بچێتە نێو شاری دیالە

سوپای ئێران دەیەوێ بە بیانووی داعش بچێتە نێو شاری دیالە

ئەحمەد بوردستان جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ئاشكرای كردووە ئەگەر چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سنوورەكانی ئێران نزیك بنەوە، ئەوا دەچنە نێو شاری دیالەوە بۆ ئەوەی لەنێویان بەرن.


بوردستان رایگەیاند كە ژمارەیەك چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە نزیك پارێزگای دیالە هەن، پێش ئەوەی نزیكی سنووری ئێران ببنەوە، هەموویان لەنێودەبەن.


فەرماندەكەی سوپای ئێران وردتری كردەوە و گوتی ئەگەر چەكدارەكانی داعش بە دووری چل كیلۆمەتر لە سنووری ئێران نزیك ببنەوە، ئەوا ستراتیژییەتی سوپای ئێران لەنێویان دەبات.


هەروەها دووپاتی كردەوە چەند چاودێرێكی سوپای ئێرانی لە سنووری دیالە هەن و ئاگەداری ئەو چەكدارانەی داعشن كە لەم سنوورانەدا چالاكیان هەیە. گوتیشی "ئەو ناوچەیە بە تەواوی لەژێر چاودێری ئێمەدایە و هیچ شتێك نیە نیگەرانمان بكات".


bas news-
Top