مزگەوتەکەی ئەبوبەکر بەغدادی رزگار کرایەوە

مزگەوتەکەی ئەبوبەکر بەغدادی رزگار کرایەوە
ئەو مزگەوتەی خەلیفەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش یەکەم و دوا وتاری خۆی تێدا پێشکەش کرد، رزگار کرایەوە.



رۆژی پێنجشەممە 29.6.2017، هێزە عێراقییەکان مزگەوتی نوری، مزگەوتی کەڕار و ناوچەی سەرەچخانەیان لە مووسڵی کۆن لە بەری رۆژئاوا (راست)ی شاری مووسڵ رزگارکردەوە.



لە سەرەتای داگیرکردنی مووسڵ لەلایەن داعشەوە، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لە مزگەوتی نوری وتارێکی پێشکەش کرد و دەوڵەتە تیرۆریستییەکەی راگەیاند.



پێش چەند رۆژێک داعش مزگەوتی نوری و منارەی حەدبای مووسڵی تەقاندەوە، کە شوێنەوارێکی دێرینی شارەکە و عێراق بوو.
BAS NEWS-
Top