. دوو خۆکوژی داعش هەوڵی تەقاندنەوەی بازاڕی یونس پێغەمبەر دەدەن
دوو خۆکوژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەوڵی تەقندنەوەی بازاڕی یونس پێغەمبەر (د. خ.) لە مووسڵ، دەدەن.
رۆژی پێنجشەممە 29.6.2017، ئەفسەرێکی پۆلیسی عێراقی لە مووسڵ بە راگەیاند، هێزەکانیان هەوڵیان داوە ئەو دوو کەسە بپشکنن، بەڵام دوو کەسەکە نەیانهێشتووە و ویستوویانە خۆیان بتەقێننەوە.
ئەو ئەفسەرە هەروەها رایگەیاند، کە بەرلەوەی خۆکوژەکان خۆیان بتەقێننەوە، هێزەکانی پۆلیس بە گوللە هەردووکیان کوشتوون و دواتر پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکەیان تەقاندووەتەوە.
بازاڕی (نەبی یونس) یەکێکە لە کۆنترین بازاڕەکانی شاری مووسڵ و کەوتووەتە نزیک مەزاری پێغەمبەر یونس، بەردەوام قەرەباڵغە و خەڵکی شارەکە کەلوپەلە پێویستییەکانیان لەوێ دەکڕن.
BAS NEWS-
