هەواڵگریی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ”ئەمیری کیمیاوی“ی داعش دەکات

هەواڵگریی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ”ئەمیری کیمیاوی“ی داعش دەکات
دەزگای هەواڵگریی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ”ئەمیری کیمیاوی“ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات.



بەپێی زانیارییەکان، زیاد زەوبەعی، ئەندازیارێکی کیمیاوییە و لەسەردەمی حزبی بەعسی عێراقی ئەفسەر بووە، دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، چووەتە ناو ژمارەیەک گرووپی تیرۆریستی و دواتر چوەتە ناو داعش.



میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، کە دەزگای هەواڵگریی عێراقی دەستی بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ زیاد زەوبەعی کردووە، کە لەناو داعشدا بە ”ئەمیری کیمیاوی“ و ”ئەبی عەبدوڵڵا ئەلعەزاوی“ ناسرابوو.



ئەو سەرکردەیەی داعش لە ساڵی 2016 چووەتە لوبنان و لەوێ دەستگیر کراوە، دوای چەندین گفتگوگۆی نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات، لە ناوەڕاستی مانگی 6ـی 2017 لە بەیرووتەوە بە فڕۆکەیەک نێردرایەوە بەغدا.

BAS NEWS-
Top