سه‌ركرده‌كانى سونه هاوپه‌یمانێتییه‌كى نوێ پێكده‌هێنن
ئه‌حمه‌د مه‌سارى، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان (سونه) ڕای گه‌یاند :" هاوپه‌یمانێتییه نوێیه‌كه، نوێنه‌رانى ئه‌و پارێزگایانه له‌خۆ ده‌گرێت كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كران".
وه‌ك مه‌سارى ڕوونی كرده‌وه، هاوپه‌یمانێتییه نوێیه‌كه زیاتر له 300 كه‌سایه‌تی سیاسی و عه‌شایه‌رى سونه له خۆ ده‌گرێت، كه زۆرینه‌یان په‌رله‌مانتارن، ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌كیان كه بۆ یه‌كه‌م جاره دێنه ناو سیاسه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى ئه‌و سه‌ركرده سونه‌یه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه سێ دۆسیه‌ی سه‌ره‌كى تاوتوێ ده‌كات، نۆژه‌نكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى له جه‌نگى دژ به تیرۆر ڕووخێنراون، هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانى كه به "ڕاسته‌قینه" وه‌سفى كرد.
بڕیاره كۆنگره‌كه له ناوه‌ڕاستى مانگى ته‌مووزدا له به‌غدا ببه‌سترێت و نوێنه‌رانى پارێزگا سونه‌كان به‌شدارى تێدا بكه‌ن، ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیكه كه به‌هۆى كێشه‌ى سیاسییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ژین، به پێی سه‌رچاوه‌كان، چه‌ند كه‌سێكی دیكه به‌شدارى ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون.
باسنيوز
