گه‌نده‌ڵییه‌كى گه‌وره‌ى مالیكی ئاشكرا ده‌كرێت
جه‌لاله‌دین سه‌غیر، سه‌ركرده له ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامی له عێراق (به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم) و په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، گه‌نده‌ڵییه‌كى نوورى مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق، ئاشكرا ده‌كات و، ڕای گه‌یاند :" له ساڵى 2009 گفتوگۆمان له باره‌ى پرۆژه یاسای بودجه‌ى گشتییه‌وه ده‌كرد، ئه‌و كات حكوومه‌ت له كه‌رتى كاره‌بادا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا (جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌لكتریك) و (سیمینز) ڕێككه‌وتنى كردبوو، كه ده‌بوایه حكوومه‌ت بڕى دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلار به كۆمپانیای یه‌كه‌م بدات".
ئاماژه‌ى به‌وه دا، كه له گفتوگۆى بودجه‌دا، ئه‌و به‌پێی شاره‌زایی و كه‌سایه‌تى خۆى، ده‌بووه نێوه‌ندگیرى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، گوتیشی :" به نوێنه‌رى سیاسی مالیكی_یم گوت، پاره‌ى كاره‌با دیار نییه، ئه‌ویش پێی‌گوتم وازى لێبهێنه، منیش پێمگوت من باسى چوار و پێنج ملیۆن ناكه‌م، پاره‌یه‌كی زۆره و ده‌بێت به‌و كۆمپانیایه‌ى بده‌ین چۆن له بودجه‌دا دیار نییه ئه‌ى چۆن پاره‌كه‌یان بده‌ینه‌وه".
جه‌لاله‌دین سه‌غیر، ده‌شڵێت :" دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت، كه بڕیارێك دراوه، ئه‌و وه‌زاراتانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه، ده‌توانن له بانكه ناوخۆییه‌كان پاره قه‌رز بكه‌ن و پرۆژه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وه ماناى وایه، جگه له‌و بودجه‌یه‌ی كه په‌رله‌مان ده‌ری ده‌كات، بودجه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه و ده‌گه‌شته نزیكه‌ى 7 تا 8 ملیار دۆلار.
باسنيوز
