ده‌یان چه‌كدارى داعش به فه‌رمانده‌كانیانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى مووسڵ گه‌مارۆ دراون
ئه‌و ئه‌فسه‌ره له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاندووه، كه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانى فیرقه‌كه‌یان و چه‌كدارانى داعش له ناو نه‌خۆشخانه‌كه به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه مه‌زنده‌ى ده‌كه‌ن، ده‌یان چه‌كدارى داعش له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بن و له‌نێویاندا فه‌رمانده‌ه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه‌ش هه‌یه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه فیرقه‌كه‌یان له‌هه‌وڵدایه نه‌خۆشخانه‌كه به‌ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵ بكاته‌وه و به‌وه‌ش كۆتایی به‌ڕزگاركردنى گه‌ڕه‌كى شیفا، بهێننن، گوتیشی :" به‌ته‌واوه‌تى له به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه نزیك بووینه‌ته‌وه و چه‌كدارانى داعش له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆ دراون".
باس‌نیوز
