بەرپرسێكی داعش لە دیالە كوژرا
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند كە هێزەكانیان توانیویانە سەركرەیەكی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە بكوژن.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە كە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە بە پاڵپشتی هێزەكانی لیوای ٢٠ سەر بە فیرقەی پێنجی سوپا لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانیویانە، تیرۆریستێكی مەترسیدار و بەناو سەركردەی رێكخراوی داعش ویلایەتی دیالە ناسراو بە هەزال شەهدان خەلیل ئیبراهیم بكوژن.
بە پێی بەیاننامەكە، سەركردەكەی داعش لەو كاتەدا كوژراوە كە لەگەڵ ژمارەیەك چەکدارانی رێكخراوەكە نیازیان هەبوو هێرش بكەنە سەر هێزە عێراقییەكان لە ناوچەی شروینن سەر بە ناحیەی دەلەعەباس لە پارێزگای دیالە.
bas news-
