داعش مزگه‌وته‌كه‌ى ئه‌بو به‌كر به‌غدادى و مه‌ناره‌ى مووسڵى ته‌قانده‌وه
هێزه عێراقییه‌كان، له به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ به‌رده‌وامن له شه‌ڕه‌كانیان به‌رامبه‌ر چه‌كدارانى ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه‌كانى دژه تیرۆری عێراق به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ره‌و مزگه‌وتى نوورى و مهنارى حه‌دبا، پێشڕه‌وییان كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى، فه‌رمانده‌ى ده‌زگاى دژه تیرۆرى عێراق، ڕای گه‌یاند :" ته‌نها یه‌ك ناوچه ماوه بۆ ڕزگاركردنى گه‌ڕه‌كى فارووق به‌ته‌واوه‌تى".
ڕوونیكرده‌وه، كه ئه‌و گه‌ڕه‌كه، گه‌وره‌ترین گه‌ڕه‌كى ناوچه‌ى مووسڵى كۆنه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا زیاتر له 300 چه‌كدارى داعش كوژراون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش، ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، داعش ئه‌و مزگه‌وته‌ى ته‌قانده‌وه كه له ساڵى 2014 ئه‌بو به‌كر به‌غدادى تێیدا وتارى هه‌ینی دا و خۆى به خه‌لیفه‌ى داعش ناساند، هه‌روه‌ها مه‌ناره‌ى حه‌دبا، كه به ئاسه‌وارێكى دێرینی مووسڵ داده‌نرێت، له‌لایه‌ن داعشه‌وه ته‌قێنرایه‌وه.
bas news-
