زاواكه‌ى مالیكی پێشوه‌خته ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن كرد
یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى ده‌ستى به‌دابه‌شكردنى هاوكارى به‌سه‌ر هه‌ژاراندا كردووه، و په‌یجه عێراقییه‌كانى فه‌یسبووك به هه‌ڵمه‌تى پێشوه‌خته‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌زانن، په‌رله‌مانتار حسێن مالیكی، ناسراو به "ئه‌بو ڕه‌حاب"ـه كه هاوسه‌رى "ئه‌سرا نوورى مالیكی"یه.
ئه‌وه‌ى جێی تێبینی ماڵپه‌ر و په‌یجه عێراقییه‌كانى تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانه، ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشتر هیچ ناوبانگییه‌كى نه‌بووه و كارى سیاسی نه‌كردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه زاواى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو و سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسایه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاره ساڵى ئاینده هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له عێراقدا ئه‌نجام بدرێت.
bas news-
