شەش چەکداری حەشدی شەعبی لە ئەنبار كوژران

شەش چەکداری حەشدی شەعبی لە ئەنبار كوژران

لە ئاکامی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، شەش چەکداری حەشد کوژران و هەشتی دیکەش بریندار بوون.


ئەفسەرێک لە سوپای عێراق بە پلەی موقەدەم رایگەیاند كە چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر حەشدی شەعبی لە دەروازی سنووریی وەلید لە سنووری نێوان عێراق و سووریا.


ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێرشەکە لە رێی دەیان چەکداری داعش و بە بەکارهێنانی چەندین جۆری چەک و ئامێری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.


ئەو سەرچاوە سەربازییە گوتیشی "شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی رووی داوە و بەهۆیەوە شەش چەکداری حەشدەکە کوژراون و هەشتی دیکەش بریندار بوون، هاوکات دوو ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێندراوە".


ئەو ئەفسەرەی سوپا ئەوەشی گوت کە حەشدی شەعبی ژمارەیەک چەکداری داعشیان کوشت بەبێ ئەوەی ژمارەکەی دیاری بکات، هاوکات ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەر بە رێکخراوەکەشیان تێکشکاند.
bas news-
Top