وێنەی ئیمامەکانی شیعە بۆ رێگرتن لە بڵاو بوونەوەی زبڵ بەکاردەهێندرێت
ژمارەیەک هاووڵاتیی شاری دیوانییە لە باشووری عێراق بۆ رێگرتن لە بڵاو بوونەوەی زبڵ و خاشاک لەسەر شەقامەکان، وێنەی ئیمامەکانی شیعە بەکاردەهێنن.
ئەو کەسانە ژمارەیەک وێنەی هەردوو ئیمام حەسەن و حوسێنی کوڕانی عەلی کوڕی ئەبو تالیب، ئیمامی یەکەمی شیعەکانیان لە چەند ناوچەیەک داناوە، بە مەبەستی ترساندنی خەڵکی لەوەی زبڵ و پاشماوەکان لە شوێنی تایبەت فڕێ بدەن.
هەردوو کوڕەکانی ئیمام عەلی یەکێکن لە رەمزەکانی موسڵمانان بە تایبەتی شیعەمەزهەبەکان و پێگەی تایبەت و پیرۆزیان هەیە.
محەمەد ئەلبەدری، چالاکوانی شارەکە رخنە لەم کارە دەگرێت و پێیوایە بەکارهێنانی وێنەی ئیمامە گەورەکانی شیعە بۆ ئەم جۆرە کارانە، هەڵەیە.
bas news-
