لێكۆڵینەوەیەك: زۆرینەی خۆكوژەكانی داعش عێراقیین

لێكۆڵینەوەیەك: زۆرینەی خۆكوژەكانی داعش عێراقیین


لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لەبارەی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان ئاشكرای دەكات زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ناو ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا كاری خۆكوژی ده‌كه‌ن، به‌ ره‌گه‌ز خه‌ڵكی عێراقن.


هاشم هاشمی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ خۆكوژی له‌ عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌ریخستووه‌ به‌پێی ئامارێكی تازه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ نێو رێكخراوی تیرۆریستی داعش كاری خۆكوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن خه‌ڵكی ناوه‌وه‌ی عێراقن.


هاشمی بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی عێراق ئامارێكی بڵاو كردووەته‌وه‌ و ده‌ریخستووه‌ له‌ ماوه‌ی 7 مانگی رابردوودا رێكخراوی داعش 450 كرده‌وه‌ی خۆكوژی ئه‌نجام داوه‌ له‌ نێو ئه‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نها سێ كه‌سیان خه‌ڵكی عێراق نه‌بوون، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ هه‌موویان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان هه‌بووه‌.


هه‌روه‌ها هاشمی ئامارێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی رێكخراوی داعش بڵاوكردووەته‌وه‌، كه‌ بریتیه‌ له‌ رێژه‌ی سه‌دی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌ داعشیان پێك هێناوه‌، به‌ پێی ئاماره‌كه‌ی هاشمی رێكخراوی داعش له‌ 80% له‌ پێكهاته‌ی خه‌ڵكی عێراقه‌، له‌ دوای ئه‌ویش سووریایه‌، كه‌ رێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 15%.

bas news-
Top