كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعش به ئاڵاى سپییه‌وه ڕوو له كه‌مپه‌كان ده‌كه‌ن
مقه‌ده‌م خالد عزه‌دین ڕه‌داد، ئه‌فسه‌ر له ده‌زگاى پۆلیسی فیدڕاڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ڕای گه‌یاند :" زیاتر له 400 كه‌س كه ئاڵای سپییان هه‌ڵكردبوو، ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینی و به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر نزیكه‌ى 200 خانوو كه خێزانى چه‌كدارانى داعشیان تێدا بوو".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئاژانسی "ئه‌نادۆلۆ"ى توركى، گوتیشی :" هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا هێرشبه‌ره‌كان زیان به‌و خێزانانه بگه‌ینن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌یان له‌و خێزانانه له ترسی ژیانى خۆیاندا شارۆچكه‌ى (گه‌یاره)یان جێهێشت و ڕوویان كرده كه‌مپه‌كانى باشوورى مووسڵ.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه لانى كه‌م 90 خێزان، له گه‌یاره‌وه گه‌شتنه كه‌مپه‌كان.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه كه‌سوكارى قوربانینیانى ده‌ست داعش، دواى پێنج مانگ له ڕزگاركردنى شارۆچكه‌كه‌یان له ده‌ست ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كه، تووڕه و نیگه‌رانن له‌وه‌ى تا ئێستا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك له‌وانه نه‌كراوه، كه بوون به‌هۆكارى كوشتنى كه‌سوكاره‌كانیان و ئه‌و دۆخه‌ى به‌سه‌ریاندا هاتووه.
bas news-
