چوار گوند و دامەزراوەیەکی سەربازیی مووسڵ لە داعش پاك دەكرێنەوە

چوار گوند و دامەزراوەیەکی سەربازیی مووسڵ لە داعش پاك دەكرێنەوە
فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی قادیمون یا نەینەوا، كۆنتڕۆڵكردنەوەی دامەزراوەیەکی سەربازی و چوار گوندی دیكەی لە سنووری رۆژئاوای مووسڵ راگەیاند.


لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە كەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە بڵاوی كردووەتەوە، عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانی فیرقەی ١٥ی پیادە سەر بە سوپا، دامەزراوەی سەربازیی مەنسور و گوندەكانی بوێر، لزاکە، سەلام و مەنسوری رۆژئاوای مووسڵیان كۆنتڕۆڵ كردەوە.


ئەو گوندانەی كە هێزەكانی سوپا كۆنتڕۆڵیان كردەوە دەكەونە رۆژئاوای زنجیرە چیاكانی عەتشانەی باكووری رۆژئاوای مووسڵ تا دەگاتە نزیك قەزای تەلەعفەر.
bas news-
Top