حەویجە.. بەرپرسێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژرا

حەویجە.. بەرپرسێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژرا


دوێنی یەکشەممە، لە شارۆچکەی حەویجە، بەرپرسێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەھۆی بۆردومانەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە کوژرا.



بەپێی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، تیرۆریست ئیبراھیم بەگ دلیس، ناسراو بە سمار گلێخە،‌ کە عەرەبێکی گوندی گرد گلێخەی سەر بە شارەدێیی قەراجە و بەرپرسێکی دیاری داعش بووە لە قەزای حەویجە، کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانیی رۆژی ١١/٦/٢٠١٧، لە بارەگای خۆی لە سەنتەری شارۆچکەی حەویجە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان کراوەتە ئامانج و کوژراوە.



ئەو تیرۆریستە، پێشتر پلەی ئەمیری ھەبووە لە ئەمنییەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە سنووری حەویجە و پاشان کراوەتە بەرپرسی پۆلیسی شاردێی حەویجە.
bas news-
Top