به‌تۆمه‌تى ساخته‌كارى فه‌رمانى گرتن بۆ پارێزگارى ئه‌نبار ده‌ركرا
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، فه‌رمانى گرتنى پارێزگارى ئێستاى ئه‌نبارى ڕه‌وانه‌ى فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئه‌نبار و هێهز ئه‌منییه‌كان، ده‌كات به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى و ئاماده‌كردنى تۆمه‌تباره‌كه بۆ به‌رده‌م دادگا.
به‌پێی نووسراوێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، كه له (11/ 6/ 2017) ده‌رچووه و ڕه‌وانه‌ى فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئه‌نبار كراوه، تێیدا داوا كراوه، (سوهه‌یب ئیسماعیل مه‌حموود كه‌ریم) پارێزگارى ئه‌نبار، ده‌ستگیر بكرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه تۆمه‌تباره‌كه به پێی ماده‌ى 289/ 298 له یاسای سزادانى عێراقی فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌ركراوه و له‌كاتى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباره‌كه‌دا، ڕاده‌ستى دادگاكه‌یان بكرێت.
له فه‌رمانێكى دیكه‌دا بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه به تۆمه‌تى "ساخته‌كارى" فه‌رمانى گرتن بۆ پارێزگارى ئه‌نبار ده‌ركراوه.
bas news-
