حەشدی شەعبی منداڵان بۆ شەڕ بەکار دەهێنێت

حەشدی شەعبی منداڵان بۆ شەڕ بەکار دەهێنێت
چەکدارانی حەشدی شەعبی کە ڕێکخراوێکی شیعەن و لەلایەن هادی عەمری و چەند سەرکردەیەکی دیکەی دەوڵەتی یاساوە بەڕێوە دەچێت، لە چەند ناوچەیەکی عێراق بە ئاشکرا منداڵان بۆ شەڕ بەکار دەهێنێت و سەرقاڵی ڕاهینانیانە.



وێنە و ڕاپۆرتی ڕاهێنانی ئەم منداڵانە لە سایت و ماڵپەڕەکانی سەر بە سوپاسی پاسداران بە فراوانی بڵاو کراونەتەوە.



بەپێی ئەو وێنانەی کەلە ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپاسی پاسداران بڵاو کراونەتەوە، چەکدارانی حەشدی شەعبی بە بیانووی پاراستنی شوێنە ئایینی و مەزهەبییەکان منداڵان بۆ شەڕ بار دەهێنن و ئەمەش پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافی منداڵان، هەروەها یاساکانی شەڕە.



بەپێی ڕاپۆرتێک کەلە میدیاکان بڵاو کراوەتەوە، ئەو منداڵانە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی "جەرف ئەلسەخر" لە باشووری مووسڵ بە کردەوە بەشدارییان کردووە.



لە ساڵی 2002ەوە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 12ی فێبریوەری (شوبات) وەک ڕۆژی "مندااڵانی سەرباز" ناودێر کردووە و داوای لە هەموو وڵاتان کردووە منداڵان بۆ جەنگ بەکار مەهێنن.



لە ڕەشنووسی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرباز بە کەسێک دەگوترێ کە منداڵی سەرباز بە کەسێک دەگوترێت کە تەمەنی لە 18 ساڵ کەمترە و دەبێتە ئەندامی سوپا یان هێزی سەربازیی فەرمی یان میلیشیای وڵاتێک. ئەم پێناسیە تەنیا ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە چەک هەلدەگرن، یان مین پووچەڵ دەکەنەوە، بەڵکوو پیشەگەلیکی وەک "چێشت‌لێنان، هەڵگرتنی بار، تەتەری و نامەبەری، سیخوڕی و کەڵکی نابەجێی ڕەگەزی و ژیانی هاوبەشی زۆرەملێ"یش دەگرێتەوە.
bas news-
Top