عه‌بادی: به‌منزیكانه حه‌ویجه‌و ته‌له‌عفه‌ر رزگارده‌كرێن
ئه‌و وتانه‌ی عه‌بادی دوێنێ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هات له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق، عه‌بادی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له ئێستادا ئه‌و ده‌رگایه داخراوه كه داعش له‌رێگه‌ی سنوره‌وه هاته عێراق و ئه‌و ناوچانه له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی پێشوو له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تدا نه‌بوون.
وتیشی كه قۆناغی باشیان بڕیوه له ئازادكردنی ناوچه‌كان و به‌منزیكانه حه‌ویجه‌و ته‌له‌عفه‌ر رزگارده‌كرێن.
قه‌زای حه‌ویجه له پارێزگای كه‌ركوك و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ناوه‌ڕاستی 2014 ه‌وه له‌ژێر ده‌ستی داعشدان و تائێستا كۆنتڕۆڵنهكراونهتهوه.
ئه‌و دوو قه‌زایه ده‌بنه دوایین دوو پێگه‌ی داعش له‌عێراق، دوای موسڵ كه له ئێستا قۆناغی كۆتایی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خه‌ندان
