پاشماوەكانی داعش دەبنە هۆی كوژرانی سەدان ئاژەڵی ماڵی

پاشماوەكانی داعش دەبنە هۆی كوژرانی سەدان ئاژەڵی ماڵی

ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیك"ی رووسی ئاشكرای كردووە پاشماوەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە مینی چێندراو و تەقەمەنیدا لە ناوچە جیاوازەكانی ئەنبار و مووسڵ و ناوچەكانی تری عێراق، بوونەتە هۆی كوژران و لەناوچوونی دەیان ئاژەڵی ماڵی و بەرەڵا.


داعش لە كاتەكانی پێشوودا چەندین مینی چاندووە و ماڵی خەڵكی بۆمبڕێژ كردووە، بە تایبەتیش دوای ئەوەی شارەكانی پارێزگای ئەنباری بەم شێوەیە بەجێ هێشتووە، جگە لە كردنە قوربانی هاووڵاتییان، ئاژەڵانیشی بێ بەش نەكردووە، لەمانەش ڕێژەیەكی زۆری سەگ بوونەتە قوربانی.


بە گوێرەی ئاژانسە رووسیەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممەش لە ئەنبار سەگێكی بەرەڵا لەنێو داروپەردووی ماڵێكی كاولكراودا، بۆمبێكی پێدا تەقیەوە.


پێشتریش دەیان پشیلە بەهۆی تەقینەوەكانی داعش لەنێو ماڵاندا لە شاری رومادی گیانیان لەدەست داوە، بە تایبەتیش لە گەڕەكی مەلعەب كە لەوەتەی كانونی دووەمی 2016وە لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كراوە.


هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا ڕێژەیەكی زۆری مەڕ و مانگاش بە هۆی تەقینەوەكانی پاشماوەكانی داعش لە نزیك هێڵی شەمەندەفەری باشووری ئەنبار بوونەتە قوربانی.
bas news-
Top