مه‌ترسیدارترین ژنه داعشى قه‌ناس به‌ده‌ست كوژرا
ئاژانسى "سهپۆتنیك"ى ڕووسی، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عیراقییه‌وه، بڵاوی كرده‌وه، كه :" هێزه‌كانى فیرقه‌ى نۆیه‌مى سه‌ر به سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی، توانییان ژنه داعشێكى لیبی بكوژن كه ناوى (ماریا)یه و له‌یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانى گه‌ڕه‌كى زه‌نجیلی له خۆرئاواى مووسڵ خۆى حه‌شاردا بوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، ژنه داعشییهكه، له ڕیزه‌كانى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان بووه و تۆمه‌تباره به كوشتنى سه‌دان هاووڵاتى له گه‌ڕه‌كى زه‌نجیلی، كه له‌كاتى هه‌ڵاتنیاندا له ده‌ست داعش، ده‌كرانه ئامانج.
له‌و كاته‌وه‌ى شه‌ڕى مووسڵ ده‌ستى پێكردووه، چه‌كدارانى داعش ته‌قه له‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ن، كه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتیان به‌ره‌و ڕووی هێزه‌كانى عێراق، هه‌ڵدین، به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و هاووڵاتییانه ده‌كرێنه ئامانج.
باسنيوز
