موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعی: سه‌دام حوسێن له ڕۆژى جه‌ژنى قوربان له سێداره نه‌درا
موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعی، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه له‌سه‌رده‌مى كابینه‌كانى مالیكی چه‌ندین پۆستى بالاى به‌ده‌سته‌وه بوو، له‌وانه‌ش ڕاوێژكارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، به ڕۆژنامه‌ى "ته‌سنیم"ى ئێرانی ڕاگه‌یاند :" جه‌ژنى قوربان له‌گه‌ڵ خۆر هه‌ڵاتن ده‌ست پێده‌كات، كاتێك حاجییان ده‌ست به‌سه‌ربڕینی قوربانییه‌كانیان ده‌كه‌ن".
ئاشكراشی كرد، كه :" سه‌دام له‌سێداره درا و من پێش خۆرهه‌ڵاتن په‌ته‌كه‌م ڕ‌اكێشا".
هه‌روه‌ها گوتیشی :" سه‌دام حوسێن، له‌لایه‌ن سوپای مه‌هدییه‌وه (سه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در) له‌سێداره نه‌درا ، پێویستیشمان به ئیمزاى جه‌لال تاڵه‌بانى نه‌بوو، چونكه ئه‌و په‌یمانى داوه ئیمزا له‌سه‌ر سزاى له‌سێداره‌دان، نه‌كات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه سه‌دام حوسێن " كافر" بووه، چونكه پێش له‌سێداره‌دانى شایه‌تمانى نه‌هێنا تا ئه‌وكاته‌ى داواى لێكراوه، گوتیشی :" هه‌ر كه‌سێك ببه‌ن بۆ له‌سێداره‌دان، كاتێك په‌ته‌كه ده‌بینێت و دڵنیا ده‌بێته‌وه له‌وه‌ى كه‌مێكى دیكه ده‌مرێت، ده‌ست ده‌كات به پاڕانه‌وه له خواى خۆى، یان شایه‌تمان ده‌هێنێت، به‌ڵام سه‌دام هیچى نه‌وت تا چووه سه‌ر سه‌كۆكه و ئه‌وكات ئێمه به بیرمان هێنایه‌وه شایه‌تمان بهێنێت".
له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكى ڕ‌ژێمى به‌عس له 30/ 12/ 2006 كه یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قوربانى ئه‌و ساڵه بوو، نیگه‌رانى زۆرى لێكه‌وته‌وه.
bas news-
