دادگا سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژێك ده‌ركرد كه براژنى خۆى سووتاندووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌رى، به ماڵپه‌رى "غه‌د پرێس"ى عێراقی ڕاگه‌یاند :" دادگاى تاوانه‌كانى بابل سزای له‌سێداره‌دانى بۆ تاوانبارێك ده‌ركرد، كه هه‌ستاوه به كوشتنى ئافره‌تێك به سووتاندن".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه قوربانییه‌كه له خانوویه‌كی سه‌ربه‌خۆدا بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى، ماڵیان له نزیك ماڵى كه‌سوكارى هاوسه‌ره‌كه‌ى بووه و تاوانباره‌كه‌ش پۆلیس بووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه تاوانباره‌كه زانیویه‌تى براكه‌ى له‌ماڵ ده‌رچووه و چووه‌ته سه‌ر كار، ڕاسه‌ته‌وخۆ چووه‌ته ماڵه‌وه و په‌لامارى هاوسه‌رى براكه‌ى خۆى داوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى بكاته سه‌ر، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا ئافره‌ته‌كه توانیویه‌تى له‌ده‌ستى هه‌ڵبێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه له‌ماڵه‌كه بچێته ده‌ره‌وه، تاوانباره‌كه‌ش به‌دوایه‌وه بووه.
سه‌رچاوه دادوه‌رییه‌كه، گوتیشی :" تاوانباره‌كه زیاتر له جارێك هه‌وڵى داوه ئافره‌ته‌كه بگرێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه، له به‌رامبه‌ریشدا قوربانییه‌كه جنیوىپێداوه، ئه‌وه‌ش بكوژه‌كه تووڕه ده‌كات.
تاوانباره‌كه ئاگرى به‌ر داوه‌ته خانووه‌كه و ده‌رگاى ژوورهكهشى به‌سه‌ر هاوسه‌رى براكه‌ى داخستووه، گوتیشی :" سه‌ره‌تا توانراوه ڕزگار بكرێت و بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، له‌وێ ورده‌كارى ڕووداوه‌كه‌ى به پۆلیس داوه، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌هۆى زۆرى ڕێژه‌ى سووتاوییه‌كه‌یه‌وه، گیانى له‌ده‌ست داوه".
ئاشكراشی كرد، كه دادگاى تاوانه‌كانى بابل به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌كان، تاوانباره‌كه‌ى به‌سزاى له‌سێداره‌دان سزا داوه.
bas news-
