ته‌رمى پێنج كوژراوى ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى له به‌رته‌ڵه دۆزرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 5/ 6/ 2017) ئاشكراى كرد، كه ته‌رمى پێنج پیاوی نه‌ناسراویان له ناوچه‌ى به‌رته‌ڵه له سنوورى نه‌ینه‌وا دۆزیوه‌ته‌وه و گومان ده‌كرێت له لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه كوژرابن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، به ماڵپه‌رى "شه‌فه‌ق نیوز"ى ڕا گه‌یاند :" پێش سێ ڕۆژ هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمى پێنج پیاوى نه‌ناسراویان له ده‌شتاییه‌كانى شاره‌دێی به‌رته‌ڵه له خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ، دۆزییه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه گومان ده‌كرێت كوژراوه‌كان، سه‌ر به داعش بن و له‌لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه كوژرابن.
ئاشكراشی كرد، ئاسه‌وارى فیشه‌ك به تهرمهكانهوه دیار بووه وفیشهك به‌سه‌ریانه‌وه نرابوو، هه‌ردوو چاو و ده‌ستیشیان به‌سترا بوونه‌وه.
bas news-
