حه‌وت منداڵ به‌هۆى دووكه‌ڵى شه‌ڕه‌وه له مووسڵ خنكان
سه‌رچاوه‌یه‌كى پزیشكى ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3/ 6/ 2017) ڕای گه‌یاند، حه‌وت منداڵ به‌هۆى دووكه‌ڵى شه‌ڕه‌كانه‌وه له‌نێوان هێزه عێراقییه‌كان و داعش، له به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ، خنكان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی، ڕای گه‌یاند :" ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كى شیفا له به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ، به‌هۆى دووكه‌ڵى شاڕى نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانى داعش، حه‌وت منداڵ خنكان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى نزیك و بنكه‌ى ته‌ندروستى نزیك له شوێنى ڕووداوه‌كه نه‌بوون، بۆیه نه‌توانرا ڕزگار بكرێن.
تائێستاش له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ، شه‌ڕ له‌نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانى داعش ماوه، پێشتر هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش ئاشكراى كرد، كه نزیكه‌ى هه‌زار چه‌كدارى داعش له‌ناو شارى مووسڵ، شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
bas news-
