ئه‌ندازیارێك له دۆخێكى گوماناویدا گیانى له‌ده‌ست دا
یه‌كێك له هاوڕێ نزیكه‌كانى گه‌نجه كۆچكردووه‌كه، ڕای گه‌یاند :" قوربانییه‌كه ناوى (سه‌ڵاح زرێجاوی)یه و له‌دایكبووى 1989یه، هاوسه‌ر و كچێكى هه‌یه، بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له ئه‌ندازه‌ى شارستانى هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا ڕۆژى مردنى دانه‌مه‌زرا، بۆیه له ناچاریدا وه‌كو كرێكارێك له چایخانه‌یه‌كى نزیك ئه‌و پرۆژه ئاوه‌ى تێیدا خنكا، كارى ده‌كرد".
هه‌روه‌ها به ماڵپه‌رى "غه‌د پرێس"ى گوت :" ته‌رمه‌كه‌ى له ناو پرۆژه‌یه‌كی ئاودا دۆزرایه‌وه و سه‌رى شوێنى به‌ركه‌وتنى تێدایه، واده‌رده‌كه‌وێت كه به‌هۆى خنكانه‌وه گیانى له‌ده‌ست دابێت، كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌ڵێن به‌ڕۆژوو بووه و ویستوویه‌تى له پرۆژه‌كه‌دا مه‌له بكات، به‌ڵام پێده‌چێت سه‌رى به‌ر كۆنكریته‌كه كه‌وتبێ و له هۆش خۆى چووبێته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه خنكا بێت".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه ڕووداوه‌كه جێی گومانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ته‌رمه‌كه توێكارى بۆ نه‌كرا و له "وادى سه‌لام" له گۆڕستانى شیعه‌كان له شارى نه‌جه‌ف، به‌خاك سپێردرا.
BAS NEWS-
