ئه‌و هاككه‌ره‌ى ماڵپه‌ره فه‌رمییه‌كانى عێراقی هاك ده‌كرد ده‌ستگیر كرا
ده‌زگاى ئاسایشی نیشتمانى، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بلاوی كرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى ماڵپه‌رى فه‌رمى ده‌زگاكه و چه‌ند ماڵپه‌رێكى فه‌رمى دیكه‌ى هاك كرد، له‌ماوه‌ى كه‌متر له 24 كاتژمێردا، ده‌ستگیر كرا.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه تۆمه‌تباره‌كه ڕووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێته‌وه.
ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو، ماڵپه‌رى فه‌رمى ده‌زگاى ئاسایشی نیشتمانى عێراق، كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستداره به فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه‌وه، هاك كرا و له‌سه‌ر په‌ڕه‌كه‌ش په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه، كه ده‌زگاكه‌یان به گه‌نده‌ڵ تۆمه‌تبار كردبوو.
BAS NEWS-
