بەرپرسێكی حەشدی شەعبی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە كوژرا

بەرپرسێكی حەشدی شەعبی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە كوژرا


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان كوژرانی جێگری بەرپرسی حەشدی شەعبی لە شارەدێی قەرەتەپە و برینداربوونی شۆفێرەكەی و چوار لە پاسەوانەكانی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە ڕاگەیاند.



ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو 30/5/2017 لە سنووری شارەدێی قەرەتەپە بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی (عەلی حوسێن خورشید) بەرپرسی ڕێكخراوی بەدر كە هەمانكات جێگری بەرپرسی حەشدی شەعبی لەو شارەدێیە تەقییەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا و ژمارەیەك پاسەوانیشی بریندار بوون".



گوتیشی "بریندارەكان بەمەبەستی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".



بەپێی زانیارییەكان "لە تەقینەوەكەدا جگە لە گیان لەدەستدانی شۆفێرەكەی و 4 پاسەوانیشی بریندار بوون".





باسنيوز
Top