هێزە عێراقییەكان بە دوای 27 داعشی فەرەنسیدا دەگەڕێن

هێزە عێراقییەكان بە دوای 27 داعشی فەرەنسیدا دەگەڕێن



هێزێكی تایبەتی عێراقی لە مووسڵ بە دوای 27 تیرۆریستی فەرەنسی سەر بە داعشدا دەگەڕێن، كە لەلایەن فەرەنساوە ناوەكانیان پێدراوە، لەگەڵ وێنەی پێنج كەس لە تیرۆریستەكان.


فەرەنسا پشت بە هێزێكی تایبەتی عێراقی دەبەستی بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتیەكانی لە مووسڵ، كە لە پاڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا دەجەنگن.


رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی لە بەدواداچوونێكدا ئاشكرای كردووە كە فەرەنسا ئەم هاووڵاتییانەی خۆی بە زیندوویی یان مردووێتی دەوێتەوە. رۆژنامەكە لە زاری بەرپرسێكی پۆلیسی عێراقی گواستوویەتیەوە كە هێزێكی فەرەنسی تایبەتی ئەم ئەركەی بە هێزێكی تایبەتی عێراقی سپاردووە.


لای خۆیەوە پێشتر ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردبووەوە كە فەرەنسا نایەوێ ئەم تیرۆریستانە بە زیندوویی وەربگرێتەوە، بەڵكو سوورە لەسەر ئەوەی لە عێراق بكوژرێن و نەگەڕێنەوە نێو خاكی فەرەنسا، نەك لەوێش دەستدرێژی بكەنە سەر خەڵكی وڵاتەكە.

bas news-
Top