عەبادی: لە زووترین كاتدا سەركەوتن بەسەر داعش لە مووسڵ ڕادەگەیەنین

عەبادی: لە زووترین كاتدا سەركەوتن بەسەر داعش لە مووسڵ ڕادەگەیەنین

ئێوارەی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای سەردانی هێزەكانی لەنێو شاری مووسڵدا، دووپاتی كردەوە لە زووترین كاتدا سەركەوتن بەسەر ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە مووسڵ ڕادەگەیەنن.


عەبادی كە ئەمڕۆ بەربانگی رەمەزانی لەگەڵ هێزەكانی نەهێشتنی تیرۆر لەنێو شاری مووسڵ شكاند، لە لێدوانێكدا بە هێزەكانی راگەیاند "سەری عێراقیەكانتان بەرز كردەوە لە شەڕكردنتان بەرانبەر داعش، سەركەوتنی گەورەتان بەدەست هێناوە، ئەوەتا ئێستەش لە قۆناخەكانی كۆتایی لەناوبردنی یەكجارەكی ئەو مافیایانەن".


لای خۆیەوە رائید جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی چوونەتە نێو قووڵایی گەڕەكی (حەی زەنجەبیل)ی باكووری مووسڵی كۆن و بەرەو گەرەكی (حەی سحە) پێشڕەوی دەكەن.


جێی باسە ئەمڕۆ شەڕێكی سەخت بەدرێژایی رۆژ لە نێوان هێزە عێراقیەكان و چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە مووسڵ بەردەوام بوو.
bas news-
Top