لە دوێنێوە 70 سڤیل لە رەقە كوژران
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێگه‌ی "ره‌قه به‌بێده‌نگی ده‌كوژرێ" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كه تاوانه‌كانی داعش ئاشكرا ده‌كات، له ماوه‌ی 48 سەعاتی رابردوودا له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هێرشه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا كه به‌شی سه‌ره‌كی له چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌ی باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە پێك هاتووه، 70 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، نیوه‌ی ئه‌و کەسانە له‌ماوه‌ی 24 سەعاتی رابردوودا كوژراون و هاوکات کۆلێژی زانست و ئاماده‌یی پیشه‌سازیی ره‌قه به ته‌واوی رووخاون.
bas news-
