دواى داعش كۆمپانیا توركییه‌كان بۆ مووسڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه
ساڵى پار پێش ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردن، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، هه‌ر پێنج پرده سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ناو شارى مووسڵ كه به‌رى ڕاست به به‌رى چه‌پ ده‌به‌ستێته‌وه، به مه‌به‌ستى ڕێگه‌گرتن له هاتوچۆكردنى چه‌كدارانى داعش، بۆردوومان كرد.
نووسینگه‌ى "نۆفه‌ڵ عاگووب" پارێزگارى نه‌ینه‌وا، بڵاویكرده‌وه، كه پارێزگار له‌گه‌ڵ ستافى ئه‌ندازه‌یی كۆمپانیایه‌كی توركی سه‌ردانى پردى چواره‌میان كرد بۆ چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و پرده.
هه‌روه‌ها هاتووه، كۆمپانیا توركییه‌كه قه‌باره‌ى زیانه‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندووه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه له دواى داعش چاكی بكه‌نه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، كۆمپانیا توركییه‌كه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پرده‌كه به ته‌واوه‌تى چاك ده‌كه‌نه‌وه.
bas news-
