هێزە عێراقیەكان لە مووسڵ بەسەر دوا مۆڵگەكانی داعشدا دەدەن
ئەمیر یارەڵا فەرماندەی پرۆسەكانی "قادمون يا نەينەوا" رایگەیاند هێزە عێراقیەكان ئەمڕۆ دەستیان بە هەڵمەتێك كردووە بۆ پاكردنەوەی ئەو ناوچانەی رۆژئاوای مووسڵ كە هێشتا بەدەست داعشەوە ماونەتەوە.
یارەڵا گوتی "هێزەكانمان بەسەر گەڕەكی حەی شیفا و نەخۆشخانەی جمهوریاندا داوە، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی توانیویانە گەڕەكی زەنجەبیلی لە داعش پاك بكەنەوە، هێزەكانی نەهێشتنی تیرۆریش چوونەتە نێو گەڕەكی حەی سحەی یەكەم".
لای خۆیەوە عەمید وەلید خالید جێگری فەرماندەی فرقەی نۆی سوپای عێراق دووپاتی كردەوە گرتنەوەی حەی شیفا، هێزە عێراقیەكان راستەوخۆ ڕووبەڕووی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكاتەوە لە گەڕەكی مووسڵی كۆن.
bas news-
