ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ری راستی موسڵ ده‌ستیپێكرد
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، هێزه‌كانیان له گه‌ڕه‌كی زه‌نجیلی-یه‌وه پێشڕه‌وییان كردووه بۆ شاری موسڵ-ی كۆن.
وتیشی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ كۆنتڕۆڵكرنهوهی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌یه له ده‌ستی داعش-دا ماون له به‌ری ڕاستی موسڵ و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، 25ى ئه‌م مانگه، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاندبوو، هێزه‌عێراقییه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوایین ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستی داعش-دا ماون له‌موسڵ.
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردبوو، تیمی ئه‌ندازیاری جه‌نگ رێگه‌ی ئارام بۆ ڕزگاركردنی ئاواره‌كان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ڕێگه‌ی تایبه‌ت بۆ گه‌یاندنی هاوكاری لۆجستی له‌نێوان ناوچه‌ی شه‌ڕ له شاری كۆنی موسڵ بۆ باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له بادۆش.
رۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2016 هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەپشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەڕابەرایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ-یان دەستپێكرد.
دوای تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەدا، تەواوی خۆرهەڵاتی موسڵ لەچەكدارانی داعش پاككرایەوە.
19ی شوباتی ئەمساڵیش، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەبەشی راستی موسڵ بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەئۆپەراسیۆنی موسڵدا هەشت هەزار، هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و برینداربوون، ئەو ژمارەیەش تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
هەرچەندە عێراق تائێستا هیچ ئامارێكی شەڕی موسڵ-ی بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام مانگی ئاداری ئەمساڵ، ژەنەڕاڵێكی ئەمەریكی رایگەیاند تا ئەوكات 774 سەربازی عیراقی كوژراون وچوار هەزار و 600 ی تریش برینداربوون.
خەندان
