مه‌ترسیدارترین چه‌كدارى داعش ده‌ستگیر كرا
له مووسڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین چه‌كدارى داعش ده‌ستگیر ده‌كرێت، هاوكات له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه، پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگه‌وتێك به‌گومانى داعشبوون ده‌ستگیر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها چه‌كدارێكی داعش كه خۆى تێكه‌ڵ خه‌ڵكى كردبوو، ده‌ستگیر كرا و ڕاده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان كران.
ڕه‌یان حه‌دیدی، چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و چاودێری سیاسی، ڕاگه‌یاند :" هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین داعشه‌كان له مووسڵ ده‌ستگیر بكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌ندامه‌كه‌ى داعش ناوى (فارس ئیبراهیم نایف)ـه و دواى ده‌ركه‌وتنى له گه‌ڕه‌كى یه‌رمووك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر فراكسیۆنى حزبى ئیسلامی، توانرا ده‌ستگیر بكرێت.
ئه‌و چالاكوانه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه گه‌نجانى مووسڵ ئه‌مڕۆ پێشنوێژ و گوتاربێژێكى مزگه‌وتێكیان ڕاده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، چونكه پێشتر له‌گه‌ڵ داعش بووه.
وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌و چالاكوانه ئاماژه‌ى پێدا، هه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌نجانى مووسڵ له نزیك مزگه‌وتى "هه‌یبه‌ت خاتوون" له مووسڵ، چه‌كدارێكى داعشیان ده‌ستگیر كرد، كه جلى ئاسایی له‌به‌ر كردووه و ویستوویه‌تى به‌و شێوه‌یه خۆى ون بكات.
bas news-
