ئه‌و تاوانباره‌ى برا و خوشكێكى خۆى و دایكی كوشت سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌رچوو
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌رى ڕای گه‌یاند، دادگاى تاوانه‌كانى نه‌جه‌ف، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ئه‌و تاوانباره ده‌ركرد، كه دایك و برا و خوشكێكى خۆى به چه‌قۆ كوشت و برایه‌كیشی بریندار كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه تاوانباره‌كه ده‌یزانى باوكى پاره‌یه‌كى زۆرى له‌ماڵدا هه‌یه، بۆیه هه‌وڵیدا پاره‌كه‌ى ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام برا و خوشكه‌كانى پێیان زانیوه.
هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه تاوانباره‌كه هه‌وڵی داوه لهڕێگى له‌ناوبردنى خوشك و براكانى خۆى، پاره‌كه‌ى ده‌ست بكه‌وێت، گوتیشی :" تاوانباره‌كه كاتى نیوه‌ڕۆی قۆستووه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ى خێزانه‌كه بۆ پشووی نیوه‌ڕوان خه‌وتبوون، له‌و كاته‌دا دزییه‌كه‌ى بكات، به‌ڵام برایه‌كی به ئاگا دێته‌وه، بۆیه ده‌یداته به‌ر چه‌قۆ، به‌دواى ئه‌ویشدا دایكی و خوشكێكى و برایه‌كی به‌ده‌نگى هاوار هاوار به ئاگا دێنه‌وه، له‌و كاته‌دا براكه‌ى به چه‌قۆ بریندار ده‌كات، دواتر ئه‌و برایه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى له ورده‌كارى تاوانه‌كه ئاگادار كرده‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، كه تاوانباره‌كه كه‌ره‌سته‌ى تاوانه‌كه‌ى له زبڵدانێكى نزیك ماڵى خۆیان شاردووه‌ته‌وه و دواتر هه‌ڵاتووه، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستگیر كرا، گوتیشی :" دادگا به‌پشت به‌ستن به به‌ڵگه و لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌پێی ماده‌ى 406 له یاساى تاوانه‌كانى عێراق، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ تاوانباره‌كه ده‌ركرد.
باسنيوز
