وه‌زیرێكى سعوودی: مالیكی و ئێران هۆكارى سه‌ره‌كى هاتنى داعشن بۆ عێراق
سامر سه‌بهان، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى كه‌نداوى عه‌ره‌بى له حكوومه‌تى سعوودیه، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23/ 5/ 2017) ڕای گه‌یاند :" ئێمه گه‌ر بمانه‌وێت تیرۆر له‌ناو ببه‌ین، ده‌بێت سه‌ره‌تا ڕ‌ژێمى ئێران له‌ناو ببه‌ین".
ئه‌و وه‌زیره سعوودییه، كه پێشتر باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ى بوو له به‌غدا، له‌باره‌ى بارودۆخى عێراقه‌وه، جه‌ختی كرده‌وه، كه نوورى مالیكی هۆكارى سه‌ره‌كى تێكچوونى عێراق و داگیركارییه‌كانى داعشه، به پشتیوانیی ئێران.
له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ سعوودیه و لوتكه‌ى سعوودی_ ئه‌مریكی، گوتى :" ئیداره‌ى تره‌مپ، قه‌باره‌ى شانشینی سعوودیه له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بى و ئیسلامی ده‌زانێت، بۆیه نرهمپ ده‌ستپێشخه‌رى كرد كه یه‌كه‌م خاڵى گه‌شته‌كه‌ى بۆ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ڕیاز بێت".
ئه‌مڕۆ ، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له بێت له‌حم، له گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فڵه‌ستین، كرنگرهیهكی هاوبه‌شى به‌ست و گوتی :" نابێ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر سست ببینەوە، هێرشەکەی ئەمڕۆی بەریتانیا چەندان منداڵی بێتاوانی کردە قوربانی، بۆیه ده‌بێت تەواوی نەتەوەکان یەکڕیز بن بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی تیرۆر بکرێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئاشتی لە ژینگەیەکدا نایەتە دی کە بیری توندڕەوی تێدا بێت، بۆیه دەبێت چەندین کار بکرێت تا دەنگەکان یەک بخرێت، :"دەبێت ئاشتی هەڵبژێرین".
باس‌نیوز
