سه‌در بۆ سه‌ركرده‌كانى عێراق: له‌گه‌ڵ "مالیكی" هاوپه‌یمانى پێكنه‌هێنن و ویلایه‌تى سێیه‌ميش وه‌رناگرێته‌وه
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕای گه‌یاند :" من ئێستا خۆمم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق ته‌رخانكردووه، به‌ڵام وه‌كو هه‌وڵ و پلان، به‌ڵێ ئه‌گه‌ر عێراق سه‌قامگیر بوو و خوا یاوه‌رم بێت هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى ببمه مه‌رجه‌عى باڵا و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش له ئێستادا دوامخستووه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی".
من له هه‌وڵدام بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازى له ده‌وڵه‌تدا بكه‌م، هه‌ر بۆیه له پرۆژه‌ى چاكسازییه‌كانمدا سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌م به‌دوورخسته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت شكست پێنه‌هێنم، گوتیشی :" ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ى شیعه كه له ماوه‌ى ڕابردوودا حوكمى عێراقیان كرد، شكستیان هێناوه و پێشتریش گوتم، ئه‌گه‌ر شیعه‌ى عێراق ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست شكستى پێده‌هێنرێت".
له‌م كاته‌دا پێشكه‌شكاره‌كه، پێی‌گوت، كه له قسه‌كانتدا ده‌رده‌كه‌وێت داواى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى سونه ده‌كه‌یت، له وه‌لامدا گوتى نه‌خێر، به‌ڵام زۆر قورسه كه‌سێكى شیعه بدۆزێته‌وه بتوانێت حوكمى عێراق به سه‌ركه‌وتوویی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین.
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له دیداره‌كه‌یدا، ئامۆژگارى حه‌یده‌ر عه‌بادى و ئه‌یاد عه‌لاوى و سه‌لیم جبوورى و ئه‌وانى دیكه‌ش ده‌كات، كه ئه‌و دووبه‌شه‌ى عێراق ماوه‌ته‌وه، نه‌فرۆشن، چونكه مالیكی یه‌ك له‌سه‌ر سێی عێراقی فرۆشت، بۆیه با هیچ نه‌بێت ئه‌و دوو به‌شه‌ى ماوه بیپارێزێن".
له وه‌ڵامى پرسیارێكدا، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا، لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ نوورى مالیكی ڕێككه‌وتن و داوایان له تۆش كرد له‌گه‌ڵیاندا ڕێك بكه‌ویت، له وه‌ڵامدا گوتى :" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێك ناكه‌وم و جارێكى دیكه كه‌سێك كه پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه، تاقی ناكه‌ینه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ویلایه‌تى سێیه‌م بدرێته‌وه به مالیكی".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه مالیكی به‌رپرسی یه‌كه‌مه له به‌هه‌ده‌ردانى ئه‌و هه‌موو بودجه‌یه و داگیركارى داعش بۆ مووسڵ و ئه‌نبار و شاره‌كانى دیكه
له‌باره‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه، گوتى :" ده‌كرێت ویلایه‌تی دووه‌م وه‌ربگرێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له چاكسازییه‌كانى".
bas news-
