هاووڵاتییەكی عێراقی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەستگیر دەكرێ
هێزە ئەمنیەكانی لبنان هاووڵاتییەكی عێراقیان بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل دەستگیر دەكەن.
ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەكی فەرمی لە حكوومەتی بەیروت رایگەیاند كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی گشتیی لبنان هاووڵاتییەكی عێراقی دەستگیر كردووە، بە تاوانی ئەوەی پەیوەندی بە حكوومەتی ئیسرائیلەوە كردووە و زانیاری بۆ قازانجی تەل ئەبیب كۆكردووەتەوە.
سەرچاوەكە گوتوویەتی بە وردی چاودێری هاووڵاتییە عێراقیەكە كراوە و لە چوارچێوەی نەهێشتنی سیخوریكردن بۆ ئیسرائیل، دەستگیریان كردووە.
بە گوێرەی سەرچاوەكە، ئەم هاووڵاتیە عێراقیە دانی بە سیخوریكردن بۆ ئیسرائیل داناوە، گوتوویەتی كە لەلایەن ئەفسەرێكی دەزگای (تاسا ئیليت)ی سەر بە وەزارەتی جەنگی ئیسرائیلەوە دامەزرێندراوە.
تا ئێستە حكومەتی عێراقی هیچ هەڵوێستێكی لەمبارەوە دەرنەبڕیوە.
bas news-
