تەقینەوەیەك بەغدای هەژاند

تەقینەوەیەك بەغدای هەژاند

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بە هۆی تەقینەوەیەكەوە لە بەغدا، پێنج چەكداری حەشدی هۆزەكان كوژران و بریندار بوون.


نەقیب ئەحمەد خەڵەف ئەفسەر لە پۆلیسی عێراق رایگەیاند بۆمبێكی چێنراو لە نزیك خاڵێكی پشكنینی حەشدی هۆزەكان لە ناوچەی شێخ حەمەد لە باكووری بەغدا تەقیەوە.


ئاماژەی بەوەش دا كە بە هۆی تەقینەوەكەوە، چەكدارێكی حەشدی هۆزەكان كوژرا و چواری دیكەش بریندار بوون.


باسی لەوەش كرد كە هێزێكی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەكە و دواتر لێكۆڵینەوە لە بارەی ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی كە لە پشت ئەنجامدانی تەقینەوەكەن، دەستی پێكرد.
bas news-
Top