لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە بەغدا نزیکەی 30 کەس بوونە قوربانی
بەپێی زانیاریی میدیاکانی عێراق کەلە زاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە بڵاو کراوەتەوە، کە تەقینەوەکانا شەوی ڕابردوو و لە ناوچەی "ئەبوودشیر" لە باشووری بەغدا ڕوویان داوە.
سەعد موعن، لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتوویە "ڕێژەی قوربانیانی ئەو دوو تەقینەوە تیرۆریستییە 28 کەس بووە".
دوێنێ هەینی 2017/5/19 لە بەسرە تەقینەوەیەکی دیکەش لە بەسرە ڕووی دا کە تێیدا 11 کەس کوژراون و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون .
بەپێی زانیاریی میدیاکان داعش بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی بەسرەی گرتووەتە ئەستۆ.
باسنیوز
